ڕێنمایی‎ > ‎

زانیاری بۆ خوازیاران (خوێندکاران) دەربارەی وەرگرتنی راستەوخۆی بەشی کوردی لە کۆلێژی پەروەردە

posted Aug 2, 2016, 2:28 AM by Shwan Kamal Rachid   [ updated Aug 2, 2016, 5:48 AM ]
ئاگاداری
وەرگرتنی ڕاستەوخۆی زانکۆیی بۆ ساڵی یەکەمی خوێندن لە بەشی کوردی -کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو ڕاگەیەندرا، خوازییار بۆی هەیە ڕاستەوخۆ لە تۆمارگەی کۆلێژ فۆرم وەربگرێت یان لەم ماڵپەرە دایبەزێنێت، دووا کات بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان (٢٠١٦/٨/٢٤) ە،  

 مەرجەکانی پێشکەشکردن:

1- دەرچووی خوولی زانستی یان وێژەیی ساڵەکانی (٢٠١٥-٢٠١٦یان (٢٠١٤-٢٠١٥بێت، بە مەرجێک کۆنمرەی ئامادەییان لە %٦٠ کەمتر نەبێت و تەمەنی لە (٣٠ ساڵ) پتر نەبێت،

2- داواکار تەنها مافی پێشکەشکردنی بۆ یەک زانکۆ چڕ دەکاتەوە و لە لایەن زانکۆوە تەنها بۆ یەک بەشی شایستە بوون کاندید دەکرێت، بۆ نموونە بەشی کوردی کە لە زانکۆی چەرموودا تاکە بەشی پاڵێوراوە بۆ ئەم جۆرە وەرگرتنە لەمساڵدا.

3- کەمتریین نمرەی پێشبڕکێی وانەی پسپۆڕی (دروس المفاضلة) کە وانەی (کوردی) یە، بە شێوەیەکی بەرایی %٦٠ دانراوە.

سەرنج: داواکار (خوێندکار) پێویستە فۆرمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ دابەزێنێت و بە ووردی زانیارییەکان بخوێنێتەوە و پڕی بکاتەوە و پاشان پێشکەشی تۆمارگای گشتی زانکۆی چەرمۆی بکات. بۆ هەر زانیارییەکی زیاتر دەربارەی وەرگرتن و چاوپێکەوتن دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی کۆلێژی پەروەردە بکەن. 


Ċ
Shwan Kamal Rachid,
Aug 2, 2016, 5:42 AM
Comments