خوێندن بە سیستمی پارالیڵ و ئێواران

posted Oct 3, 2016, 2:26 AM by Directorate of Registration   [ updated Oct 13, 2016, 1:36 AM ]
ئاگاداری 

زانکۆی چەرموو بە خۆشحاڵییەوە خوێندن بە سیستمی ئێواران و هاوتەریب (پارالێڵ) ی بەیانیان ڕادەگەیەنێت. 

١. خوێندنی ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ لەهەر چواربەشی؛ ئینگلیزی، کوردی، کۆمەڵایەتی و کۆمپیوتەر دەبیت.

٢. خوێندنی هاوتەریب (پارالێڵ) ی بەیانیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆی چەرموو دەکرێتەوە.

٣. کرێی خوێندنی ساڵانە بە سیستمی پارالیڵ و سیستمی ئێوارانیش کە بە ٢ (دوو) قیست وەردەگیرێت ٠٠٠ ،٥٠٠ ، ١ (یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار) دینارە بۆ سەرجەم بەشەکان جگە لە بەشی کارگێڕی نەوت و گاز و ووزە کە ٠٠٠ ،٢٠٠٠ (دوو ملیۆن) دینارە کە. 

٤. فۆرمی پێشکەشکردنی هەردوو سیستمی خویندنی پارالیڵ و ئێواران کە لە خوارەوە دانراون،  بەشی یەکەمی بە شێوەی ئەلیکترۆنی لەلایەن خوێندکارەوە پردەکرێتەوە و پاش پرینتکردن بەشەکانی تری لەلایەن خوێندنگە و پەڕێوەبەرایەتی پەروەردەوە پڕدەکریتەوە واژۆ و مۆر دەکرێت و دەگەڕینرێتەوە بۆ تۆمارگەی کۆلێژە پەوەندیدارەکان. 

تیبینی: مەرج و ڕێنماییەکانی خوێندن بە هەردوو سیستەمەکە لە وێنەکانی خوارەوەدا ڕوونکراونەتەوە












ĉ
Directorate of Registration,
Oct 3, 2016, 2:26 AM
ĉ
Directorate of Registration,
Oct 4, 2016, 3:49 AM
Comments